سنە؛ دەستبەسەرکران و نادیاری چارەنووسی جەبار ئەوێهەنگی
هەنگاو؛ سێشەممە ٢ی ڕێبەندانی ٢٧٢٤
جەبار ئەوێهەنگی، چالاکی مەدەنی، خەڵکی سنە لە ١٠ڕۆژ پێشەوە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەرکراوە و تا ئێستاش زانیارییەکی ورد لەسەر چارەنووسی لەبەر دەستدا نییە.
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەرەڕای گوزەرانی ١٠ڕۆژ لە کاتی دەستبەسەرکرانی جەبار ئەوێهەنگی، تەمەن ٥٢ساڵە و چالاکی مەدەنی، خەڵکی سنە، تا ئێستا لە سەر چارەنووسی ناوبراو لەبەر دەستدا نییە و بەدواداچوونی بنەماڵەکەی تا ئێستا لەوبوارەوە بێ ئاکام ماوەتەوە.
جەبار ئەوێهەنگی، بەیانی ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی بەفرانباری ٢٧٢٤ (١٢ی ژانویەی ٢٠٢٥)، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە، لە شوێنی کارەکەی، بە بێ نیشاندانی هیچ بەڵگەنامەیەکی دادوەری دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوە.
تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکرانی، تۆمەتە هەڵبەستراوەکان و چارەنووسی ئەو هاووڵاتییە کوردە لەبەر دەستدا نییە.