دەستبەسەرکرانی دوو ئەندامی بنەماڵەیەک لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە پیرانشار
هەنگاو؛ سێشەممە ٢ی ڕێبەندانی ٢٧٢٤
عوسمان پلە، هاووڵاتییەکەی کوردی خەڵکی پیرانشار لەگەڵ کوڕەکەی بە ناوی فەرهاد پلە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەر لە بەیانی سێشەممە ٢ی ڕێبەندانی ٢٧٢٤ (٢١ی جەنیوەریی ٢٠٢٥)، عوسمان پلە تەمەن ٥٧ ساڵ و کوڕەکەی بە ناوی فەرهاد پلە تەمەن ٢٦ ساڵ، لە ماڵی خۆیان لە پیرانشار دەستبەسەر کراون.
هەنگاو زانیویەتی کە، عوسمان پلە دوای چەند کاتژمێر لێپرسینەوە ئازاد کراوە، بەڵام چارەنووسی کوڕەکەی هێشتا نادیارە.
ڕۆژی ڕابردووش حەوت هاووڵاتیی کورد و خەڵکی پیرانشار بە ناوەکانی فەردین مەحموودی، نیعمەت ئەحمەدنژاد، موراد ئوستوار، محەممەد سوهرابی، هیوا شوجاعی، ئەنوەر ئیبراهیمی و جێگیر موجاهیدی دەستبەسەر کراون.
تا کاتی داڕشتنی ئەم ڕاپۆرتە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکارەکانی دەستبەسەرکران، تۆمەتە سەپێندراوەکان، شوێنی ڕاگرتن و چارەنووسی ئەم هاووڵاتییانە لەبەر دەستدا نییە.