سنە؛ دەستبەسەرکردن و ناڕوونی چارەنووسی هێرش زەندی ناوگەڕان

هەنگاو؛ پێنجشەممە ٤ی ڕێبەندانی ٢٧٢٤
هێرش زەندی ناوگەڕان، چالاکی مەدەنیی کورد و خەڵکی سنە و بەندکراوی سیاسیی پێشوو چوار ڕۆژ پێش لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەستبەسەر و بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە گواستراوەتەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەرەڕای تێپەڕبوونی چوار ڕۆژ لە کاتی دەستبەسەرکرانی هێرش زەندی، بەندکراوی سیاسیی پێشوو و تەمەن ٤٠ ساڵ و دانیشتووی سنە تا ئێستا زانیارییەک لە چارەنووس و بارودۆخی ناوبراو لەبەر دەستدا نییە.
ئەم هاووڵاتییە ڕۆژی دووشەممە ١ی ڕێبەندانی ٢٧٢٤ (٢٠ی جەنیوەریی ٢٠٢٥) لە ڕەوتی هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ سەر ماڵەکەی دەستبەسەر و بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە گواسترایەوە.
هێرش زەندی ناوگەڕان لە بەندکراوانی سیاسیی پێشووی دەیەی هەشتایە کە بە تۆمەتی ئەندامیەتی لە کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان سزای بەسەردا سەپێندرابوو.
تا کاتی داڕشتنی ئەم ڕاپۆرتە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکران، تۆمەتە سەپێندراوەکان و چارەنووسی ئەم هاووڵاتییە کوردە لەبەر دەستدا نییە.