سەردەشت؛ دەستبەسەرکردنی ئاوارە شەخسی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە
هەنگاو؛ پێنجشەممە ٤ی ڕێبەندانی ٢٧٢٤
ئاوارە شەخسی؛ هاووڵاتیی کورد و خەڵکی شارۆچکەی ڕەبەت سەر بە شاری سەردەشت لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنجشەممە ٤ی ڕێبەندانی ٢٧٢٤ (٢٣ی جەنیوەریی ٢٧٢٤)، ئاوارە شەخسی، تەمەن ٣٩ ساڵ و خەڵکی گوندی "نستان"ی سەر بە شارۆچکەی ڕەبەت سەر بە شاری سەردەشت لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لەم شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.
بە وتەی سەرچاوەکانی هەنگاو، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات، ئەم هاووڵاتییەیان لە کاتێکدا کە منداڵەکەی بردووە بۆ پۆلی زمانی کوردی، لەم شارە بە بێ نیشاندانی هیچ بەرگەیەکی دادوەری دەستبەسەر کردووە.
تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکران، تۆمەتە سەپێندراوەکان و چارەنووسی ئەم هاووڵاتییە کوردە لەبەر دەستدا نییە.