دەستبەسەرکردنی نەریمان ڕەندانی و میلاد ڕەندانی لە چالاکانی میدیایی و مەدەنی سەقز

٤ ڕێبەندان ٢٧٢٤، ١٧:٣٤

هەنگاو؛ پێنجشەممە ٤ی ڕێبەندانی ٢٧٢٤

دوو برا بە ناوەکانی میلاد ڕەندانی و نەریمان ڕەندانی، لە چالاکانی میدیایی و مەدەنیی خەڵکی سەقز لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە پەیوەندی لەگەڵ مانگرتنی کاسبکاران و بازاڕیانی کوردستان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەیانیی ڕۆژی پێنجشەممە ٤ی ڕێبەندانی ٢٧٢٤ (٢٣ی جەنیوەریی ٢٠٢٥)، میلاد ڕەندانی، چالاکی مەدەنی تەمەن ٣٠ ساڵ و لە وێنەگرانی خەڵکی سەقز دەستبەسەر کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، میلاد ڕەندانی لە دووکانەکەی خۆی دەستبەسەر کراوە ئەم هێزانە دەستیان بەسەر کامێرای دووکانەکە و هاردی کامێراکەدا گرتووە.

لە لایەکی دیکەوە، ئێوارەی چوارشەممە ٣ی ڕێبەندان، نەریمان ڕەندانی، لە چالاکانی میدیایی و مەدەنی تەمەن ٣٥ ساڵ و برای گەورەتری میلاد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە یەکێک لە شەقامەکانی شاری سەقز دەستبەسەر کراوە.

هەنگاو زانیویەتی کە، نەریمان ڕەندانی و میلاد ڕەندانی هەردووکیان دووکاندارن و لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە بانگ کرابوون.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە