بۆکان؛ هێمن ئیبراهیم حەمزە بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزاکەی دەستبەسەر کرا
هەنگاو؛ هەینی ٥ی ڕێبەندانی ٢٧٢٤
هێمن ئیبراهیم حەمزە، هاووڵاتیی کورد و خەڵکی شاری بۆکان بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای سێ مانگ بەندکرانەکەی دەستبەسەر کرا و بۆ بەندیخانەی ئەم شارە گواستراوە. ناوبراو لە کاتی بەڕێوەچوونی بۆنەی نەورۆزی ئەمساڵدا دەستبەسەر کرابوو.
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنجشەممە ٤ی ڕێبەندانی ٢٧٢٤ (٢٣ جەنیوەری ٢٠٢٥)، هێمن ئیبراهیم حەمزە، تەمەن ٣٨ساڵە و خەڵکی گوندی "قەرەگۆل" سەر بە شاری بۆکان بە مەستی تێپەڕکردنی سزای سێ مانگەکەی دەستبەسەر و بۆ بەندیخانەی ناوەندی بۆکان گواستراوە.
ئەم هاووڵاتییە پێشتر لە ڕۆژی سێشەممە ٦ی سەرماوەزی ٢٧٢٤ (٢٦ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٤)، لە لایەن لقی ١٠١ی دادگای تاوانەکانی دووی بۆکانەوە، بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران سێ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپابوو و ئەو سزایەی ڕۆژی سێشەممە ٦ی سەرماوەزی ٢٧٢٤ پێ درابوو.
هێمن ئیبراهیم حەمزە لە ڕێکەوتی ٢٠ی گوڵانی ٢٧٢٤، دوای هێرش کردنی هێزە ئەمنییەکان بۆ سەر ماڵەکەی و بە هۆی هاوکاری لە بۆنەکانەوە، بە تایبەت بۆنەی نەورۆز لە کوردستان، دەستبەسەر کرابوو و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرابووەوە، ناوبراو لە دواییدا بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی تا تەواوبوونی پرۆسەی دادگایی کردنەکەی ئازاد کرابوو.