سنووری بانە؛ برینداربوونی کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران

٥ ڕێبەندان ٢٧٢٤، ١٨:٠٥


هەنگاو؛ هەینی ٥ی ڕێبەندانی ٢٧٢٤

کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری سەقز بەناوی جەماڵ عەزیزی لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سنووریی بانە بە سەختی بریندار کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی پێنجشەممە ٤ی ڕێبەندانی ٢٧٢٤ (٢٣ی جەنیوەریی ٢٠٢٥)، جەماڵ عەزیزی، تەمەن ٤٥ ساڵ و خەڵکی سەقز بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری هەنگەژاڵی بانە بە سەختی بریندار کرا.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو کۆڵبەرە بە گوللەی چەکی کڵاشینکۆف پێکراوە و لە بەشی بڕبڕەی پشتدا بریندار بووە. ناوبراو بەمەبەستی چارەسەریی پزیشکی بۆ ناوەندی دەرمانی گواستراوەتەوە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە