سنە؛ دەستبەسەرکران و ناڕوونی چارەنووسی دانش شەرەفی

١٦ ڕێبەندان ٢٧٢٤، ٢٢:٥٨

هەنگاو؛ سێشەممە ١٦ی ڕێبەندانی ٢٧٢٤

دانش شەرەفی، هاووڵاتیی کورد و خەڵکی شاری سنە، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لەو شارەدا دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە و سەرەڕای تێپەڕبوونی سێ ڕۆژ لە کاتی دەستبەسەرکرانی زانیارییەک لەسەر چارەنووسی لەبەر دەستدا نییە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ١٤ی ڕێبەندانی ٢٧٢٤ (٢ی فێبریوەریی ٢٠٢٥)، دانش شەرەفی، تەمەن ٣٧ ساڵ و خەڵکی گوندی "سەڵەوات ئاباد"ی سەر بە شاری سنە لەو شارەدا دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە و سەرەڕای تێپەڕینی سێ ڕۆژ لە کاتی دەستبەسەرکرانی تا ئێستاش زانیارییەک لەسەر چارەنووسی لەبەر دەستدا نییە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەکان ئەو هاووڵاتییەیان لە شوێنی کارەکەی خۆی لە دووکانی مۆبایل فرۆشییەکەی، بێ نیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی دادوەری دەستبەسەر کردووە و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە.

هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکارەکانی دەستبەسەرکران، ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە کوردە و چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی لەبەر دەستدا نییە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە