سەقز؛ دەستبەسەرکرانی هاوڕێ شافیعی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە
١٧ ڕێبەندان ٢٧٢٤، ٠٧:٥٠
هەنگاو؛ سێشەممە ١٦ی ڕێبەندانی ٢٧٢٤
هاووڵاتییەکی کورد و خەڵکی شاری سەقز بە ناوی هاوڕێ شافیعی، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لەم شارە دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ١٥ی ڕێبەندانی ٢٧٢٤ (٣ی فێبریوەری ٢٠٢٤)، هاوڕێ شافیعی تەمەن ٤٠ ساڵە و خەڵکی شاری سەقز لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کرا.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هاوڕێ شافیعی لە دووکانی خۆی لە گۆڕەپانی شانازی سەقز دەستبەسەر کراوە.
تاکوو داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکران، شوێنی ڕاگرتن و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەم هاووڵاتییە لەبەر دەستدا نییە.
سەرچاوە: هەنگاو كوردی