سنە؛ دەستبەسەرکردن و نادیاری چارەنووسی سالار ساعدموچێشی
هەنگاو؛ پێنجشەممە ١٨ی ڕێبەندانی ٢٧٢٤
سالار ساعدموچێشی، هونەرمەندی وێنەکێش و خەڵکی شاری سنە، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لەو شارە دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوە و بە تێپەڕبوونی چوار ڕۆژ تا ئێستا زانیارییەک لەسەر چارەنووسی لەبەر دەستدا نییە.
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ڕۆژی دووشەممە ١٥ی ڕێبەندانی ٢٧٢٤ (٣ی فێبریوەری ٢٠٢٥)، سالار ساعدموچێشی، هونەرمەندی وێنەکێش، ٢٦ساڵە و خەڵکی سنە، لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ سەر ماڵی بنەماڵەکەی لە کۆڵانی نایسەر دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوە و بە تێپەڕبوونی چوار ڕۆژ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی لەبەر دەستدا نییە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەکان ئەو هاووڵاتییەیان بە بێ نیشاندانی هیچ بەڵگەنامەیەکی دادوەری دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستۆتەوە.
تا کاتی داڕشتنی ئەم ڕاپۆرتە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکران، تۆمەتە هەڵبەستراوەکان، شوێنی ڕاگرتن و چارەنووسی ئەم هاووڵاتییە کوردە لەبەر دەستدا نییە.