ڕاپۆرتێک لەسەر جێبەجێکرانی سزای سێدارەی ئەفشین ئەمیری هاووڵاتیی کورد لە بەندیخانەی کرماشان

٢١ ڕێبەندان ٢٧٢٤، ١٤:٢٠

هەنگاو؛ یەکشەممە ٢١ی ڕێبەندانی ٢٧٢٤

هەفتەی ڕابردوو سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد و خەڵکی کرماشان بە ناوی ئەفشین ئەمیری لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەم شارە جێبەجێ کراوە. ناوبراو پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکانەوە دەستبەسەر و سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ١٤ی ڕێبەندانی ٢٧٢٤ (٢ی فێبریوەری ٢٠٢٥)، سزای سێدارەی ئەفشین ئەمیری تەمەن ٣٢ ساڵ و خەڵکی کرماشان، لە بەندیخانەی دێزڵئاوای کرماشان جێبەجێ کراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەفشین ئەمیری خەڵکی گوندی "گوڵستان"ی سەر بە کرماشان، ٦ ساڵ پێش بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکانەوە دەستبەسەر و لە لایەن دادگای شۆڕشی کرماشان سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو.

هەواڵی لەسێدارەدانی ئەم بەندکراوە تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، لە میدیا حکوومەتییەکان بە تایبەت میدیاکانی نزیک لە دەزگای دادوەری ڕانەگەیێندراوە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە