جێبەجێ کرانی سزای سێدارەی دوو بەندکراوی کورد لە بەندیخانەی ناوەندیی کرماشان
هەنگاو؛ شەممە ١ی سەرماوەزی ٢٧٢٥
سزای سێدارەی دوو بەندکراویی کورد بە ناوەکانی یاسر عەبدولی و یاوەر حاسڵی، کە پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکا لە لایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای سێدارەیان بە سەردا سەپابوو، لە بەندیخانەی دیزڵئاوای کرماشان جێبەجێ کرا.
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراویی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ١ی سەرماوەزی ٢٧٢٥ (٢٢ی نۆڤەمبری ٢٠٢٥)، سزای سێدارەی دوو بەندکراو بە ناوەکانی یاسر عەبدولی و یاوەر حاسڵی، لە بەندیخانەی ناوەندیی کرماشان جێبەجێ کرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار،، ئەم دوو بەندکراوە پێشتر بە بەتۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان دەستبەسەر و لە لایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامی ئێران سزای سێدارەیان بە سەردا سەپابوو.
هەواڵی لە سێدارە دانی ئەم دوو بەندکراوە، تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، لە میدیاکانی حکوومەتی بە تایبەت میدیاکانی پەیوەندیدار بە دەزگای دادوەریی بڵاو نەکراوەتەوە.