كرماشان؛ سروەت سۆهرابی چالاكی فەرهەنگیی كورد لە لایەن هێزە ئەمنییەكانەوە دەستبەسەر كرا
![](/content/upload/1/root/sarwat-sohrabi.jpg)
٢٣ ڕێبەندان ٢٧٢٤، ١٣:٣٧
هەنگاو؛ سێشەممە ٢٣ی ٢٧٢٤
سروەت سۆهرابی، چالاكی فەرهەنگیی كورد و خەڵكی جوانڕۆ و دانیشتوی كرماشان، هەفتەی ڕابردوو لە لایەن هێزە ئەمنییەكانی كۆماری ئیسلامیی ئێران لەم شارە دەستبەسەر كراوە.
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ١٧ ڕێبەندانی ٢٧٢٤ (٧ی فێبریوەریی ٢٠٢٥)، سروەت سۆهرابی، تەمەن ٣٦ ساڵ و خەڵكی جوانڕۆ و دانیشتووی كرماشان لە لایەن هێزەكانی ئیدارەی ئیتلاعات لە كرماشان دەستبەسەر كرا.
بە گوێرەی سەرچاوەیەكی ئاگادار، سروەت سۆهرابی دوای دەستبەسەركرانی لە بەرامبەر دووكانی هاوژینەكەی لە یەكێك لە شەقامەكانی كرماشان، بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعات لەم شارە گواستراوەتەوە.
ئەم سەرچاوەیە ڕایگەیاند كە، ئەم چالاكە فەرهەنگییە لە لایەن ناوەندە ئەمنییەكانەوە تۆمەتی "پڕوپاگەندە دژی كۆماری ئیسلامیی ئێران" خراوەتە پاڵ.
سەرچاوە: هەنگاو كوردی