جوانڕۆ؛ دەستبەسەكرانی دووبارەی یەحیا مورادی لە دەستبەسەركراوانی خەزەڵوەری ٢٧١٩

هەنگاو؛ ٢٤ی ڕێبەندانی ٢٧٢٤
یەحیا مورادی، لە دەستبەسەركراوانی ناڕەزایەتییەکانی خەزەڵوەری ٢٧١٩ لە جوانڕۆ، جارێكی دیكە لە لایەن هێزە ئەمنییەكانی كۆماری ئیسلامیی ئێران دەستبەسەر كرا.
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی سێشەممە ٢٣ی ڕێبەندانی ٢٧٢٤ (١١ی فێبریوەریی ٢٠٢٥)، یەحیا مورادی، هاووڵاتیی كورد و خەڵكی جوانڕۆ لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر كرا.
هێزەكانی ئیدارەی ئیتلاعات بە بێ نیشاندانی هیچ بەرگەیەكی دادوەری و بە هێرشكردن بۆ سەر ماڵی یەحیا مورادی، ئەم هاووڵاتییەیان دەستبەسەر و بۆ شوێنێكی نادیار گواستووەتۆ.
تا ئێستا زانیارییەكی ورد لەسەر هۆكاری دەستبەسەركردن، تۆمەتە سەپێندراوەكان و شوێنی ڕاگرتنی ئەم هاووڵاتییە لەبەر دەستدا نییە.
شایانی باسە كە، یەحیا مورادی، ڕۆژی یەكشەممە ٢٦ی خەزەڵوەری ٢٧١٩ ( ١٧ی نۆڤەمبەری ٢٠١٩) لە ڕەوتی خۆپیشاندانەكانی خەڵكی جوانڕۆ دەستبەسەر و دوای ماوەیك ئازاد كرابوو.