مەهاباد؛ ڕاپۆرتێک لەسەر دەستبەسەرکران و نادیاری چارەنووسی ئومێد فەقێحوسەینزادە

هەنگاو؛ پێنجشەممە ٢٥ی ڕێبەندانی ٢٧٢٤
هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری مەهاباد بە ناوی ئومێد فەقێحوسەینزادە لە سێ ڕۆژ پێشەوە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوە و تا ئێستاش زانیارییەک لەسەر چارەنووسی لەبەر دەستدا نییە.
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە ٢٣ی ڕێبەندانی ٢٧٢٤ (١١ فێبریوەریی ٢٠٢٥)، ئومێد فەقێحوسەینزادە، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی "قومقەڵا" سەر بە شاری مەهاباد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، سەرەڕای تێپەڕبوونی سێ ڕۆژ لە کاتی دەستبەسەرکرانی ئومێد فەقێحوسەینزادە بەدواداچوونی بنەماڵەکەی لەسەر چارەنووسی ئەو هاووڵاتییە تا ئێستا بێ ئاکام ماوەتەوە.
تا کاتی داڕشتنی ئەم ڕاپۆرتە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەر کران، تۆمەتە هەڵبەستراوەکان، شوێنی ڕاگرتن و چارەنووسی ئەم هاووڵاتییە کە خێزاندار و باوکی مناڵێکە لەبەر دەستدا نییە.