قادر خەرامانفەر و جەلال سەدەفی بۆ بەندیخانەی مەهاباد گواسترانەوە

هەنگاو؛ هەینی ٢٦ی ڕێبەندانی ٢٧٢٤
قادر خەرامانفەر و جەلال سەدەفی، دوو هاووڵاتیی كوردی دەستبەسەركراو و خەڵكی مەهاباد دوای دوو مانگ لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعات لە ئورمیە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی مەهاباد گواسترانەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، پێنجشەممە ٢٥ی ڕێبەندانی ٢٧٢٤ (١٣ی فێبریوەریی ٢٠٢٥)، قادر خەرامانفەر و جەلال سەدەفی، دوای تێپەڕینی ٦٠ ڕۆژ لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئورمیە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی مەهاباد گواسترانەوە.
ئەم دوو هاووڵاتییە، سەر لەبەیانی ڕۆژی یەكشەممە ٢٥ی سەرماوەزی ٢٧٢٤ (١٥ی دیسەمبەری ٢٧٢٤)، لە ڕەوتی هێرشی هێزەكانی ئیتلاعاتی سوپا لە ماڵەكانی خۆیان دەستبەسەر كران.
تا كاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەكی ورد لەسەر هۆكاری دەستبەسەركران و تۆمەتە سەپێندراوەكان بۆ سەر ئەم هاووڵاتییانە لەبەر دەستدا نییە.