جێبەجێکردانی سزای سێدارەی بەندکراوێک لە بەندیخانەی ناوەندیی مەلایر

٢٦ ڕێبەندان ٢٧٢٤، ١٦:٠٦

هەنگاو؛ هەینی ٢٦ی ڕێبەندانی ٢٧٢٤

سزای سێدارە بەندکراوێکی کورد بە ناوی جەواد کاکاوەند کە پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێنرا بوو لە بەندیخانەی ناوەندیی مەلایری پارێزگای هەمەدان جێبەجێکرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٢٤ی ڕێبەندانی ٢٧٢٤ (١٢ی فێبریەی ٢٠٢٥)، سزای سێدارەی جەواد کاکاوەند، بەندکراوی تەمەن ٢٢ ساڵە و خەڵکی دولفان لە بەندیخانەی ناوەندیی مەلایر جێبەجێکرا.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، جەواد کاکاوەند سێ ساڵ و سێ مانگ لەمەوپێش بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێنرابوو.

هەواڵی لەسێدارەدانی ئەم بەندکراوە تاکوو داڕشتنی ئەم هەواڵە، لە میدیا حکومەتییەکان و بەتایبەت میدیاکانی نزیک لە دادوەری بڵاو نەکراوەتەوە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە