جێبەجێکرانی سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد لە بەندیخانەی ناوەندیی ڕامهۆرمۆز
![](/content/upload/1/hanging/edam18.jpg)
هەنگاو؛ یەکشەممە ٢٨ی ڕێبەندانی ٢٧٢٤
سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد بە ناوی عەلی کورد، خەڵکی باغ مەلک سەر بە پارێزگای خووزستان کە پێشتر بە تۆمەتی "کوشتنی بەئەنقەست" سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو، لە بەندیخانەی ناوەندیی ڕامهۆرمۆزی سەر بە پارێزگای خووزستان جێبەجێ کرا.
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەر لەبەیانی ڕؤژی شەممە ٢٧ی ٢٧٢٤ (١٥ی فێبریوەریی ٢٠٢٥)، سزای سێدارەی عەلی کورد، تەمەن ٣١ سآڵ و خەڵکی باغ مەلک و باوکی دوو منداڵ لە بەندیخانەی ناوەندیی ڕامهۆرمۆز جێبەجێ کرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم بەندکراوە پێشتر بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست دەستبەسەر و لە لایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامیی ئێران، سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو.
تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هەواڵی لە سێدارەدانی ئەم بەندکراوە لە میدیا حکوومەتییەکان بە تایبەت میدیاکانی نزیک بە دەزگای دادوەری ڕانەگەیێندراوە.