جێبەجێکرانی سزای دوو ساڵ دوورخرانەوەی زۆرەملێی ئەحمەد عەلیزادە بۆ فەنووج

٢٨ ڕێبەندان ٢٧٢٤، ١٤:٠١

هەنگاو؛ یەکشەممە ٢٨ی ڕێبەندانی ٢٧٢٤ 

ئەحمەد عەلیزادە، مامۆستا، چالاکی فەرهەنگی و مەدەنیی کورد و خەڵکی ئاودانان سەر بە پارێزگای ئیلام و لە دەستبەسەرکراوانی بزووتنەوەی "ژن ژیان ئازادی" دوای تێپەڕاندنی یەک لە سەر سێی سزای ٢٧ مانگە و پێنج مانگ بەندکران لە ماڵدا لە ژێر چاوەدێری پێبەندی ئەلەکترۆنیکی، بە مەبستی جێبەجێکرانی سزای دوو ساڵ دوورخرانەوە بۆ شاری فەنووج سەر بە سیستان و بەلووچستان نێڕدرا.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ٢٧ئ ڕێبەندانی ٢٧٢٤ (١٥ی فێبریوەریی ٢٠٢٥)، ئەحمەد عەلیزادە، مامۆستا و چالاکی مەدەنی تەمەن ٥١ ساڵ و خەڵکی ئاودانان لە لایەن لقی یەکی ناوەندی جێبەجێکرانی سزاکانی ئەم شارە بە مەبەستی دوو ساڵ دوورخرانەوەی زۆرەملێ بۆ فەنووج بە تۆمەتی "پێکهێنانی دەستە و گرووپ و کۆمەڵ زیاتر لە دوو کەس بە مەبەستی تێکدانی ئاسایشێ وڵات" نێردرا.

ئەم هاووڵاتییە پێشتر لە لایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامیی ئێران بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران، "تێکدانی ڕای گشتی" و " پێکهێنانی دەستە و گرووپ و کۆمەڵی زیاتر لە دوو کەس بە مەبەستی تێکدانی ئاسایشی وڵات" سزای ٢٧ مانگ بەندکران و دوو ساڵ دوورخرانەوە لە کار، دوو ساڵ دوورخرانەوە بۆ فەنووج و یەک ساڵ بێبەشبوون لە چالاکی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی بەسەردا سەپێندرابوو.

ئەم چالاکە مەدەنییە ١٣ی خەزەڵوەری ٢٧٢٣ (٤ی نۆڤەمبەریی ٢٠٢٣)  دوای بانگکران و چوونی بۆ لقی یەکی جێبەجێکرانی سزاکانی دادسەرای گشتی و شۆڕشی ئاودانان بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزاکەی دەستبەسەر کرابوو. 

ئەحمەد عەلیزادە ڕۆژی شەممە ١٧ی بەفرانباری ٢٧٢٢ دوای بانگکرانی بۆ دادگای ئاودانان، بۆ ماوەیەک دەستبەسەر کرابوو. ناوبراو کۆتاییەکانی خەرمانان و لە ڕەوتی بزووتنەوەی ژن ژیان ئازادی، لە ئاودانان دەتسبەسەر و دوای چەند ڕۆژ بە دانانی بارمتە بە شێوەیەکی کاتی ئازاد کرابوو.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە