سنە؛ دەستبەسەرکرانی شێرزاد نامداری لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

٢٩ ڕێبەندان ٢٧٢٤، ١٦:٣٧

هەنگاو؛ دووشەممە ٢٩ی ڕێبەندانی ٢٧٢٤

شێرزاد نامداری، هاووڵاتیی کورد و خەڵکی شاری سنە لەلایەنهێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لەو شارە دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوە.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، پاش نیوەڕۆی یەکشەممە ٢٨ی ڕێبەندانی ٢٧٢٤ (١٦ی فێبریوەری٢٠٢٥)، شێرزاد نامداری، تەمەن ٤٤ساڵە و باوکی دوو مناڵ لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە سنە دەستبەسەر کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری نیزیک لە بنەماڵەی شێرزاد نامداری، دەستبەسەرکرانی ئەم هاووڵاتییە لە ماڵی بنەماڵەیەتی ناوبراو کە لە شەهرەکی بێعسەتی سنە و لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە ئەنجام دراوە

شێرزاد نامداری کە خەریکی بازاڕکردنی پارچەی یەدەگی ئۆتۆمبێلە، دوای دەستگیرکردنی بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

تا کاتی داڕشتنی ئەم ڕاپۆرتە، لە هۆکاری دەستبەسەرکرانی، تۆمەتە هەڵبەستراوەکان و شوێنی ڕاگرتنی ئەم هاووڵاتییە زانیارییەکی ورد لەبەر دەستدا نییە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە