بەندیخانەی مەهاباد؛ گواستنەوەی بەندکراوێک بۆ ژووری تاکەکەسیی بەندیخانە بەمەبەستی جێبەجێکرانی سزای سێدارە

١ ڕەشەمە ٢٧٢٤، ١٢:١٨
هەنگاو؛ چوارشەممە ١ی ڕەشەممەی ٢٧٢٤
بەندکراوێک بەناوی شاهین مەهدەوی کە پێشتر بە تۆمەتی "دەستدرێژیی سێکسی" سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو، بەمەبەستی جێبەجێکرانی سزاکەی بۆ ژووری تاکەکەسیی بەندیخانەی ناوەندیی مەهاباد گواسترایەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە ٣٠ی ڕێبەندانی ٢٧٢٤ (١٨ی فێبریوەریی ٢٠٢٥)، شاهین مەهدەوی، بەندکراوی تەمەن ٢٩ ساڵی بەندیخانەی ناوەندیی مەهاباد، بەمەبەستی جێبەجێکرانی سزای سێدارەکەی بۆ ژووری قەرەنتینەی بەندیخانە گواسترایەوە.
ئەو بەندکراوە دوو ساڵ پێش بە تۆمەتی "دەستدرێژیی سێکسی" دەستبەسەر کرابوو و لە لایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو.
سەرچاوە: Hengaw