سزای سێدارەی بەندکراوێک لە بەندیخانەی مەهاباد جێبەجێ کرا

٢ ڕەشەمە ٢٧٢٤، ١١:٤٥

هەنگاو؛ پێنجشەممە ٢ی ڕەشەممەی ٢٠٢٤

سزای سێدارەی شاهین مەهدەوی، بەندکراوی کورد کە دوو ڕۆژ پێش بە مەبەستی  جێبەجێکرانی سزاکەی ڕەوانەی ژووری تاکەکەسیی بەندیخانەی ناوەندیی مەهاباد کرابوو، لەو بەندیخانەیە جێبەجێکرا. ناوبراو پێشتر بە تۆمەتی “دەستدرێژیی سێکسی” ئەو سزایەی بەسەردا سەپابوو.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ٢ی ڕەشەممەی ٢٧٢٤ )٢٠ی فێبریوەری ٢٠٢٥(، سزای سێدارەی شاهین مەهدەوی، بەندکراوی تەمەن ٢٩ ساڵی خەڵکی مەهاباد لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە جێبەجێکرا.

ئەم بەندکراوە پێشتر بە تۆمەتی “دەستدرێژیی سێکسی” بۆ سەر کچێکی تەمەن ١١ ساڵ دەستبەسەر و دواتر سزای سێدارەی بەسەردا سەپابوو. شیاوی ئاماژە کردنە کە ئەو منداڵە دواتر بە هۆی گوشاری دەروونی هەوڵی خۆکوشتنی دابوو و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنابوو.

هەواڵی لەسێدارەدانی ئەم بەندکراوە، هەتا ئێستا لە میدیا حکوومەتییەکان و بەتایبەت میدیاکانی نزیک لە دەزگای دادوەری میدیایی نەبووەتەوە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە