بانە؛ دەستبەسەرکران و نادیاری چارەنووسی فەرزاد مەردۆخی هاووڵاتیی خەڵکی شاری کامێران
هەنگاو؛ دووشەممە ١٥ی ڕێبەندانی ٢٧٢٤
فەرزاد مەردۆخی، لە دەستبەسەرکراوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لە کامێران، جارێکی دیکە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە. ناوبراو ئێستا دۆسیەکەی یەکلایی نەبووەتەوە و لە بەندیخانەی ناوەندیی بانە ڕاگیراوە.
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، فەرزاد مەردۆخی، تەمەن ٢٦ ساڵە و خەڵکی گوندی دەژن سەر بە شاری کامێران دوای دەستبەسەرکرانی هێشتا لە بەندیخانەی ناوەندیی بانە دەستبەسەرە.
فەرزاد مەردۆخی ڕۆژی چوارشەممە ٣ی ڕێبەندانی ٢٧٢٤ (٢٢ جەنیوەری ٢٠٢٥)، لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعات لە سنە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی بانە گواستراوەتەوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری نزیک لە بنەماڵەی فەرزاد مەردۆخی، ئەو هاووڵاتییە تۆمەتی چوونە دەرەوەی یاسایی لە وڵاتی بەسەردا سەپاوە.
ئەو هاووڵاتییە لە سەرەتای مانگی بەفرانبار، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بانە دەستبەسەر کرابوو.
جێگای ئاماژەیە کە، فەرزاد مەردۆخی، لە ڕێکەوتی ٢٧ی ڕێبەندانی ٢٧٢٢، لە کاتی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لە کامیاران دەستبەسەر کرابوو و دوای ماوەیەک لە بەندیخانە دەستبەسەر کرابوو.