ئەندیمشک؛ نادر سەیفی لە لایەن هێزەكانی ئیتلاعاتی سوپا دەستبەسەر كرا

٥ ڕەشەمە ٢٧٢٤، ٢٠:٠٤

هەنگاو؛ یەكشەممە ٥ی ڕەشەممەی ٢٧٢٤

نادر سەیفی، ڕەخنەگر و چالاكی میدیایی خەڵكی دێهلۆڕانی سەر بە پارێزگای ئیلام و دانیشتووی ئەندیمشک، سەر بە پارێزگای خووزستان لە لایەن هێزەكانی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران دەستبەسەر و بۆ شوێنێكی نادیار گواسترایەوە.

، باوكی منداڵێک و خەڵكی دێهلوڕان سەر بە پارێزگای ئیلام و دانیشتووی ئەندیمشک دەستبەسەر كرا.

نادر سەیفی، لە چالاكانی خوێندكاریی دەركراو لە زانكۆی تاران لە دەیەی هەفتایە و لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بابوتی ڕەخنەگرانە بڵاو دەكاتەوە.

بەدواداچوونەكان بۆ بارودۆخی نادر سەیفی تا ئێستا بێ ئاكام ماوەتەوە، لە كاتێكدا پێشتر هێزە حكوومەتییەكان لە كاتی دەستبەسەركرانی بە بنەماڵەی ناوبراویان وتبوو كە بۆ تاران دەگواسترێتەوە.

شایانی باسە كە، ئەم هاووڵاتییە لە ڕابردوودا بە هۆی چالاكییەكانی بانگ و لێپرسینەوەی لێ كرابوو و دوایین جار، مانگی رابردوو دەستبەسەر و بە دانانی بارمتە ئازاد كرابوو.

تا كاتی داڕشتنی ئەم ڕاپۆرتە، زانیارییەكی ورد لەسەر هۆكاری  دەستبەسەركران، شوێنی ڕاگرتن و تۆمەتە سەپێندراوەكان لە دژی ئەم هاووڵاتییە لەبەر دەستدا نییە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە