سیروان؛ دەستبەسەرکرانی میلاد فەریدی نەسەب لەلایەن ئیتلاعاتی سوپاوە

١٥ گەلاوێژ ٢٧٢٥، ١٣:٤٩

هەنگاو؛ چوارشەممە ١٥ی گەلاوێژی ٢٧٢٥

میلاد فەریدی نەسەب، هاووڵاتی کورد و خەڵکی شاری سیروان سەربە پارێزگای ئیلام لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە دەستبەسەرکرا. ناوبراو لە ئێستادا لە بەندیخانەدایە و چارەنووسی نادیارە.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراویی مافی مرۆڤی هەنگاو، میلاد فەریدی نەسەب، ٢٨ ساڵە و باوکی منداڵێک و خەڵکی ئسلامیە سەربە سیروان بۆ ماوەی ١١ ڕۆژە کە لە لایەن ئیتلاعاتی سوپای ئیلامەوە دەستبەسەرکراوە و بە چارەنووسێکی نادیارەوە لە بەندیخانەی ناوەندیی ئیلامدایە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، میلاد فەریدی نەسەب ڕۆژی چوارشەممە ٨ی گەلاوێژ لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سوپای ئیلامەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئەم شارە گواسترایەوە.

ئەم هاووڵاتییە سەرەڕای دانانی بارمتە و بەڵێنی ئازادیی لە لایەن ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە، هەتا ئێستاش بە چارەنووسێکی نادیارەوە لە بەندیخانەی ئیلامدایە.

میلاد فەریدی نەسەب کۆتاییەکانی شەوی شەممە ٤ی گەلاوێژی ٢٧٢٤ (٢٦ ژووییەی ٢٠٢٥)، لە ڕەوتی هێرشی هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپا لە ماڵەکەیدا دەستبەسەرکرا و دەستیان بەسەر موبایلی ناوبراودا گرتبوو.

شایانی باسە کە تا ئێستا زانیاریی ورد لە هۆکاری دەستبەسەرکران و تۆمەتەکانی دژ بەم هاووڵاتییە کوردە لە بەردەستدا نییە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە