سنە؛ دانش شەرەفی بە دانانی بارمتە و بەشێوەی کاتی ئازاد کرا

٦ ڕەشەمە ٢٧٢٤، ١٧:٠٩
هەنگاو؛ دووشەممە ٦ی ڕەشەممەی ٢٧٢٤
دانش شەرەفی، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی سنە دوای ٢١ ڕۆژ دەستبەسەربوون بە دانانی بارمتەی پێنسەد ملیۆن تمەنی و بەشێوەی کاتی تا کاتی کۆتاییهاتنی پرۆسەی دادگاییکردنەکەی ئازاد کرا.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ٥ی ڕەشەممەی ٢٧٢٤ (٢٣ی فێبریوەریی ٢٠٢٥)، دانش شەرەفی، تەمەن ٣٧ ساڵ و خەڵکی گوندی "سەڵەواتئاوا"ی سەر بە شاری سنە بەدانانی بارمتەی پێنسەد ملیۆن تمەنی لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە ئازاد کرا.
ئەو هاووڵاتییە ڕۆژی یەکشەممە ١٤ی ڕێبەندان (٢ی فێبریوەری)، لە دوکانی مۆبایل فرۆشییەکەی خۆی لە مۆڵی ئاشنای سنە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا و بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە گواسترایەوە.
سەرچاوە: هەنگاو كوردی