جێبەجێکرانی حوکمی سێدارەی بەندکراوێک لە بەندیخانەی ناوەندیی شیراز

٧ ڕەشەمە ٢٧٢٤، ١٤:٥٤

هەنگاو؛ سێشەممە ٧ی ڕەشەممەی ٢٧٠٤

سزای سێدارەی بەندکراوێکی لوڕ و خەڵکی خورەم ئاوا بە ناوی یووسف رۆستەمی کە پێشتر بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست ئەو سزایەی بەسەردا سەپابوو، لە بەندیخانەی عادڵئاوای شیراز جێ بە جێ کرا.

بەگوێریە ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی رۆژی دوشەممە ٦ی ڕەشەممەی ٢٧٢٤  (٢٤ی فێبریوەری ٢٠٢٥) سزای سێدارەی یووسف رۆستەمی ٣٤ ساڵە و خەڵکی خۆرەم ئاوا و دانیشتووی تۆربەتی حەیدەریە ، بەندیخانەی ناوەندیی شیراز ناسراو بە بەندیخانەی عادڵئاوا جێبەجێکرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار ،ناوبرا سێ ساڵ و چوار مانگ لەمەو بەر بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست دەست بە سەر و و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپابوو.

هەواڵی لەسێدارەدانی ئەو بەندکراوە تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە لە میدیا فەرمییەکانی حکوومەت بە تایبەت راگەیاندنەکانی نیزیک لە دەزگای دادوەریی ئێران بڵاو نەکراوەتەوە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە