نەریمان ڕەندانی بە دانانی بارمتە لە بەندیخانەی ناوەندیی سەقز ئازاد کرا

٧ ڕەشەمە ٢٧٢٤، ٢٢:٥٩

هەنگاو؛ سێشەممە ٧ی ڕەشەممەی٢٧٢٤ 

 نەریمان ڕەندانی، لە چالاکانی میدیایی و مەدەنی و خەڵکی سەقز، دوی ٣٣ ڕۆژ دەستبەسەرکران لە ئیدارەکانی ئیتلاعاتی سنە و بەندیخانەی ناوەندیی سەقز، بە هۆی بەشداریکردن لە مانگرتنەکانی ڕۆژی سێی ڕێبەندان بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بە سزای سيدارەی وریشە مورادی و پەخشان عەزیزی، بە دانانی بارمتەی ٦٠٠ ملیۆنی بە شێوەیەکی کاتی لە بەندیخانەی ناوەندیی سەقز ئازاد کرا.

 بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە ٧ی ڕەشەممەی ٢٧٢٤ (٢٥ی فێبریوەریی ٢٠٢٥)، نەریمان ڕندانی، چالاکی میدیایی و مەدەنی، تەمەن ٣٥ ساڵ و خەڵکی سەقز، دوای ٣٣ ڕۆژ دەستبەسەرکران لە ئیدارەکانی ئیتلاعاتی سنە و بەندیخانەی ناوەندیی سەقز، بە دانانی بارمتەی ٦٠٠ ملیۆنی بە شێوەیەکی کاتی و تا کۆتاییهاتنی دادگاییەکەی لە بەندیخانەی ناوەندیی سەقز ئازاد کرا.

 نەریمان ڕندانی لەگەڵ براکەی بە ناوی میلاد ڕندانی، دوای دەستبەسەرکران بۆ دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانی سنە، بە ناوی  قەرارگای "شەهرامفەر" گواسترابوونەوە.

نەریمان ڕندانی، ڕۆژی چوارشەممە ٣ی ڕێبەندانی ٢٧٢٤ (٢٢ی جەنیوەریی ٢٠٢٥)، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە یەکێک لە شەقامەکانی شاری سەقز دەستبەسەر کرابوو.

شایانی باسە کە، میلاد ڕندانی برای بچووکتری نەریمان ڕندانی، چالاکی مەدەنی تەمەن ٣٠ ساڵ و لە وێنەگرانی خەڵکی سەقز ڕۆژی پێنجشەممە ٤ی ڕێبەندانی ئەمساڵ لە دووکانەلەی خۆی دەستبەسەر و دوای ماوەیەک ئازاد کرابوو.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە