بۆکان؛ بانگکران و دەستبەسەرکرانی هیوا بەهین بەمەبەستی جێبەجێکرانی سزای بەندکرانەکەی

٨ ڕەشەمە ٢٧٢٤، ١٦:٠٢

هەنگاو؛ چوارشەممە ٨ی ڕێبەندانی ٢٧٢٤

هیوا بەهین، هاووڵاتی کوردی خەڵکی شاری بۆکان، دوای بانگکران و ڕۆیشتن بۆ لقی جێبەجێکرانی سزاکانی دادگای بۆکان، بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای شەش مانگ بەندکرانی دەستبەسەر و بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئەم شارە گواسترایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ٨ی ڕەشەممەی ٢٧٢٤ (٢٦ی فێبریوەری ٢٠٢٥)، هیوا بەهین تەمەن ٤١ ساڵە و خەڵکی شاری بۆکان بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای شەش مانگ بەندکران کە پێشتر بەسەریدا سەپابوو دەستبەسەر و بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئەم شارە گواسترایەوە.

جێگای ئاماژەیە کە، ئەم هاووڵاتییە پێشتر لەلایە لقی ١٠١ی دادگای کەیفەری دووی ئەم شارە بە دادوەری دادوەر “فەخری” بە تۆمەتی “پرۆپاگەندە لە دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران” بە شەش مانگ بەندکران سزا درا بوو.

هیوا بەهین، ڕۆژی یەکشەممە ٤ی سەرماوەز ٢٧٢٣ (٢٤ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٥)، دوای بانگکرانی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری بۆکان، لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا بوو و ڕۆژی یەکشەممە ١١ی سەرماوەز بە دانانی بارمتەی ٦٠٠ ملیۆن تمەنی بە شێوەیەکی کاتی تا کۆتایی هاتنی دادگایەکەی لە بەندیخانە ئازاد کرا بوو.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە