جێبەجێ کرانی سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد لە بەنەیخانەی ناوەندیی کرماشان

٨ ڕەشەمە ٢٧٢٤، ٢١:٣٣

هەنگاو؛ چوارشەممە ٨ی ڕەشەممە 

سزای سێدارەی بەندکراوێک بە ناوی بێهروز سەفەری قەڵا زنجیری خەڵکی داڵاهۆ کە پیشتر لەلایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێران بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست سزای سێدارەی بەسەرد سەپێندرابوو، جێبەجێ کرا. بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە هەنگاو گەیشتووە سزای سێدارەی شەش کەسی دیکە لە بەندیخانەی دیزڵئاوا جێبەجی کراوە کە هەنگاو بەدواداچوونی بۆ دەکات.

بەگوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەرلەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٨ی ڕەشەممەی ٢٧٢٤ (٢٦ی فێبریواری ٢٠٢٥) سزای سێدارەی بێهروز سەفەری قەڵا زنجیری تەمەن ٣٤ ساڵ و خەڵکی گوندی قەڵازنجیر سەر بە شاری داڵەهۆی کرماشان لە بەندیخانەی دیزڵئاوا جێبەجێ کرا. بێهروز سەفەری سەر بە کەمیینەی ئایینی یارسان بوو.

بە وتەی سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی سەفەری، ئەم بەندکراوە، ٤ ساڵ پێش بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەستی دەستبەسەر و لە کۆتاییدا لەلایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێران سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرا.

لەلایەکی دیکەوە و بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی گەیشتووەتە دەستی هەنگاو، شەش بەندکراوی دیکە هاوکات لەم بەندیخانە لە سێدارە دراون کە هەنگاو بەدواداچوونی بۆ دەکات.

هەواڵی لەسێدارەدانی ئەو بەندکراوە تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە لە میدیا فەرمییەکانی حکوومەت بە تایبەت راگەیاندنەکانی سەر بە دەزگای دادوەریی ئێران بڵاو نەکراوەتەوە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە