سێ هاووڵاتیی خەڵکی سەقز بە بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازادکران

١٠ ڕەشەمە ٢٧٢٤، ١٣:٤٩

هەنگاو؛ هەینی ١٠ی ڕەشەممەی ٢٧٢٤

ڕەحمان رەحیم پوور، بەندکراوی سیاسی پێشووی کورد، هیوا ئەمینی و بەهمەن فەیزی، هاووڵاتییانی خەڵکی شاری سەقز، دوای ٣١ ڕۆژ دەستبەسەر بوون بە دانانی بارمتە و بە شێوەیەکی کاتی تا کۆتایی هاتنی دادگایەکەیان لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری سەقز ئازاد کران.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنجشەممە ٩ی ڕەشەممەی ٢٧٢٤(٢٧ی فێبریوەری ٢٠٢٥)، ڕەحمان ڕەحیم پوور تەمەن ٣٧ ساڵ، هیوا ئەمینی و بەهمەن فەیزی خەڵکی شاری سەقز لە دوای تێپەڕاندنی ٣١ ڕۆژ دەستبەسەر بوون لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانی شاری سنە و بەندیخانەی ناوەندیی شاری سەقز، هەر یەک بە دانانی بارمتەی ١٠٠ ملیۆن تمەنی بەشێوەیەکی کاتی و تا کۆتایی هاتنی دادگایەکانیان لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری سەقز ئازاد کراون.

هەنگاو زانیویەتی کە، ئەم سێ هاوولاتییە لە ڕۆژانی دەستبەسەر بوونیان لە مافی هەبوونی پارێزەر و هەروەها مافی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکانیان بێبەش بوون.

ئەم سێ هاووڵاتییە ڕۆژی چوارشەممە ١٠ی ڕێبەندانی ٢٧٢٤ (٢٩ی جێنیوەری ٢٠٢٥) لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە لە شاری سەقز دەستبەسەر کران. دوای دەستبەسەرکرانیان بۆ دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانی شاری سنە، بەناوی قەرارگای "شاری ئەمرفەر" گواسترابوونەوە.

ئەم سێ هاووڵاتییە ماوەی پێشوو لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانی شاری سنە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی سنە گواسترابوونەوە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە