قەسری شیرین؛ كوژرانی كۆڵبەرێك بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەكانی سوپای پاسداران

١٠ ڕەشەمە ٢٧٢٤، ٢٠:٣٥

هەنگاو؛ هەینی ١٠ی ڕەشەممەی ٢٧٢٤

شەهنام زاهیری نژاد، كۆڵبەری گەنجی خەڵكی سەرپێڵی بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەكانی سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە سنووری قەسری شیرین سەر بە پارێزگای کرماشان گیانی لە دەست دا.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، كاتژمێرە سەرەتاییەكانی ڕۆژی هەینی ١٠ی ڕەشەممەی ٢٧٢٤ (٢٨ی فێبریوەری ٢٠٢٦)، شەهنام زاهیری نژاد، كۆڵبەری تەمەن ٣٥ ساڵ و خەڵكی گوندی "ملەڕۆڵان"ی سەر بە شاری سەرپێڵی زەهاو بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەكانی سوپای پاسداران لە سنووری قەسری شیرین گیانی لە دەست دا.

بە گوێرەی سەرچاوەیەكی ئاگادار، شەهنام زاهیری نژاد خێزاندار و باوكی سێ منداڵ بووە. ناوبراو لە پەیڕەوانی ئایینی یارسانە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە