مەهاباد؛ ئازادیی دیاكۆ خزری، لە ئەندامانی بنەماڵە دادخوازەكان بە دانانی بارمتە

هەنگاو؛ پێنجشەممە ١٦ی ڕەشەممەی ٢٧٢٤
دیاكۆ خزری، هاووڵاتیی كورد و خەڵكی مەهاباد و مامی شاهۆ خزری لە گیانبەختكردوانی بزووتنەوەی “ژن ژیان ئازادی" دوای ٢٢ ڕۆژ دەستبەسەركان بە دانانی بارمتەی دوو ملیاری و بەشێوەیەكی كاتی تا كاتیی كۆتاییهاتنی دادگاییەكەی لە بەندیخانەی ناوەندیی مەهاباد ئازاد كرا.
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنجشەممە ١٦ی ڕەشەممەی ٢٧٢٤ (٦ی مارسی ٢٠٢٥)، دیاكۆ خزری، هاووڵاتی تەمەن ٣٨ ساڵ و خەڵكی گوندی "شیلاناوا"ی سەر بە شاری مەهاباد و لە ئەندامانی بنەماڵە دادخوازەكانی كوردستان بە دانانی بارمتەی دوو میلیارد تمەنی لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەم شارە ئازاد كرا.
بە گوێرەی سەرچاوەەیەكی نزیك لە بنەماڵەك خزری، ناوبراو لە ماوەی دەستبەسەركرانەكەیدا لە مافی دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەش بووە
ئەم هاووڵاتییە ڕۆژێ چوارشەممە ٢٤ی ڕێبەندانی ٢٧٢٤ (١٢ی فێبریوەریی ٢٠٢٥) لە لایەن هێزەكانی ئیدارەی ئیتلاعات لە ماڵەكەی خۆی دەستبەسەر و بۆ بەندیخانەی ناوەندیی مەهاباد گواسترابوویەوە.