فایەق ڕەشیدیان و فەرزاد نووری لە بەندیخانەی ناوەندیی سەقز بە دانانی بارمتە ئازاد کران

١٦ ڕەشەمە ٢٧٢٤، ٢٠:١٠

هەنگاو؛ پێنجشەممە ١٦ی ڕەشەممەی ٢٧٢٤

فایەق ڕەشیدیان و فەرزاد نووری، دوو هاووڵاتیی خەڵکی سەقز، دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە دوو مانگ لە کاتی دەستبەسەرکرانیان لە کۆتاییدا بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی لە بەندیخانە ئازاد کران.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەرەتای ئەم حەوتوویە فایەق ڕەشیدیان و فەرزاد نووری، دوو هاووڵاتیی خەڵکی گوندی "خوردەلوکی" سەر بە شاری سەقز هەر کامیان بە دانانی بارمتەی ٥٠٠میلیۆن تمەنی لە بەندیخانەی ناوەندی ئەم شارە ئازاد کران.

هەنگاو زانیویەتی که، بنەماڵەی فایەق ڕەشیدیان و فەرزاد نووری تا ئەم دواییانە زانیارییەکیان لەسەر چارەنووسی ئەم دوو هاووڵاتییە لەبەر دەستدا نەبوو.

ئەم دوو هاووڵاتییە ڕۆژی پێنجشەممە ٦ی بەفرانباری ٢٧٢٤ (٢٦ی دیسەمبەری ٢٠٢٤)، لە لایەن هێزەکانی حکومەتەوە لە بانە دەستبەسەر کرابوون.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە