بانه؛ برینداربوونی کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حكوومەتییەكان

١٧ ڕەشەمە ٢٧٢٤، ١٦:٢٠
هەنگاو؛ هەینی ١٧ی ڕەشەممەی ٢٧٢٤
ئەحمەد كەریم زادە، كۆڵبەری خەڵكی بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بە سەختی بریندار كراوە و بۆ نەخۆشخانە گواستراوەتەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، كاتژمێر ٧ی پێش نیوەڕۆی ڕۆژی هەینی ١٧ی ڕەشەممەی ٢٧٢٤ (٧ی مارسی ٢٠٢٥)، ئەحمەد كەریم زادە، كۆڵبەری تەمەن ٣٦ ساڵ و خەڵكی بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەكانی سەرسنوور لە گوندی "بەردەڕەش"ی ئەم شارە بریندار كرا.
بە وتەی سەرچاوەیەكی ئاگادار، ئەحمەد كەریم زادە هەر دوو لاقی بە وێكەوتنی گوللەی ڕاستەوخۆ بریندار بووە.
ئەم كۆڵبەرە سەرەتا بۆ نەخۆشخانەی بانە و دواتر بە هۆی قووڵی برینەكانی بۆ ناوەندە دەرمانییەكان لە سنە گواستراوەتەوە.
سەرچاوە: هەنگاو كوردی