تیکاب؛ نیگەرانی لەسەر بارودۆخی چوار کرێکاری برینداری شارەوانی

هەنگاو؛ هەینی ١٧ی ڕەشەممەی ٢٧٢٤
چوار کەس لە کرێکارانی ناڕازی شارەوانیی تیکاب کە لەکاتی ناڕەزایەتی دەربڕین لەلایەن هیزەکانی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئیران درانەتە بەر تەقە و دوای گواستەنەوە بۆ نەخۆشخانەی تایبەت بە سوپای پاسداران هیچ رێگایەکی پەیوەندییان نییه و هیچ زانیارییەک لەسەر بارودۆخیان دەستدا نییه. لە دوای دەربڕینی نارەزایەتی لەبەر دەم شارەداری تیکاب یەکێک لە ئەندامانی شۆرای شار پەیوەندی لەگەڵ هێزی ئینتزامییەکان دەگرێت و هێرش دەکرێتە سەر کرێکارانی ناڕازی.
بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ١٣ی ڕەشەممەی ٢٧٢٤ (٣ی مارسی ٢٠٢٥) چوار کرێکاری شارەوانیی تیکاب لە کاتی کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی لەسەر دواکەوتنی موچەی چەندین مانگی ڕابردوویان لەلایەن هێزەکانی ئینتزامییەوە بە شێوەی ڕاستەوخۆ دراونەتە بەر تەقە و بە هۆیە بە سەختی بریندار کراون.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم کرێکارانە لە نێو بینای شارەوانی و لە پیش ئیدارەی شۆرای شاری تیکاب کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان دربریوە.
ئەم کرێکارانە کە تا ئێستا ناسنامەیان بۆ هەنگاو ئاشکرا نەبووە، لە شوێنێكی نادیاردان و نیگەرانی جیدی لەسەر بارودۆخی سڵامەتییان هەیە.
لە دوای بەدواداچوونەکانی هەنگاو سەرچاوەیەکی ئاگادار ڕایگەیاند ، ئەم چوار کرێکارە لە یەکێک لە ناوەندە دەرمانییەکان ی سەر بە سوپای پاسداران ڕاگیراون.
ئەندامانی شۆرای شاری تیکاب لە دوای ڕوودانی ئەم ڕووداوە بەرپرسی شارەوانییان لەسەر کار لاداوە و محەمەد باقر ڕۆستەمی بە شێوەی کاتی کراوەتە بەرپرسی شارەوانیی ئەو شارە.