پیرانشار؛ دەستبەسەرکرانی فەخرەدین تاهیری لەلایەن هێزە حکومەتییەکانەوە

١٩ ڕەشەمە ٢٧٢٤، ١٢:٥٤

هەنگاو؛ یەکشەممە ١٩ی ڕەشەممەی ٢٧٢٤

فەخرەدین تاهیری هاووڵاتیی لاوی خەڵکی شاری پیرانشار لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە بە  بەکارهێنانی توندوتیژییەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ١٨ی ڕەشەممەی ٢٧٢٤ (٨ی مارسی ٢٠٢٥)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە شاری پیرانشار بە هەڵکوتانە سەر ماڵی فەخرەدین تاهیری تەمەن ٢٤ ساڵە، دەستبەسەریان کردووە.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەکان بەبێ هەبوونی هیچ بەرگەیەکی دادوەری هێرشیان کردۆتە سەر ماڵی ئەم هاووڵاتییە و دەرگا و پەنجەرەی ئەم ماڵەیان شکاندووە.

هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسرکران و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵی، چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی ئەم هاووڵاتییە لەبەر دەستدا نییە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە