بۆکان؛ ڕاپۆرتێک لەسەر دەستبەسەرکرانی پەیمان ئیسماعیلپوور لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

١٩ ڕەشەمە ٢٧٢٤، ١٩:٢٠

هەنگاو؛ یەکشەممە ١٩ی ڕەشەممەی ٢٧٢٤

پەیمان ئیسماعیلپوور، هاووڵاتی کوردی خەڵکی شاری بۆکان دوای ئەوەیکە بە دانانی بارمتە لە دەستبەسەرگەی ئەم شارە ئازاد کرا بوو، دووبارە دوای بانگکران و ڕۆیشتنی بۆ ناوەندە ئەمنییەکان دەستبەسەر و بۆ بەندیخانەی ناوەندیی شاری بۆکان گواستراوەیەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ١٥ی ڕەشەممەی ٢٧٢٤ (٥ی مارسی ٢٠٢٥)، پەیمان ئیسماعیلپوور، تەمەن ٣٣ ساڵە و خەڵکی گوندی "حاجی لەک"ی بۆکان بە فەرمانی یەکێک لە دادوەرانی دادگای ئەم شارە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئەم شارە گواسترایەوە.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، مۆبایلی ئەم هاوولاتییە لەدوای ئازاد کرانی دەستی بەسەردا گیرا بوو، ڕۆژی چوارشەممە بۆ وەرگرتنەوەی مۆبایلەکەی بانگکراوە و دەستبەسەر کراوە.

ئەم هاووڵاتییە ٢٥ی ڕێبەندان(١٣ی فێبرییە) لە ئەنجامی هێرشی هێزە ئەمنییەکان بۆ سەر ماڵەکەی دەستبەسەر کرابوو. هێزە ئەمنییەکان بە بەکارهێنانی توندوتیژی و دروستکردنی ترس و دڵەڕاوکێ و پشکنینی ماڵ و شکاندنی پەنجەرە ماڵی ناوبرا  ئەم هاووڵاتییەیان دەستبەسەر کردووە. پەیمان ئیسماعیلپوور لە کۆتایدا بە دانانی بارمتە لە دەستبەسەرگەی شاری بۆکان ئازاد کرابوو.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار،  بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی ئەم هاووڵاتییە بۆ ئاگادار بوون لە چارەنووس و دۆخی ناوبراو تاوەکوو ئیستا بێ وەڵام ماوەتەوە.

تاوەکوو داڕشتنی ئەم ڕاپۆرتە، هیچ زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکران، ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵی و شوێنی ڕاگرتن و چارەنووسی ئەم هاووڵاتییە کوردە لەبەر دەست نییە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە