نێعمەت ئەحمەدنژاد بە شێوەیەکی کاتی لە بەندیخانەی شاری نەغەدە ئازاد کرا

٢٠ ڕەشەمە ٢٧٢٤، ١٢:٢٣

هەنگاو؛ دووشەممە ٢٠ی ڕەشەممەی ٢٧٢٤

نێعمەت ئەحمەدنژاد هاووڵاتی کورد و خەڵکی شاری پیرانشار کە مانگی ڕابردوو لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کرا بوو، لە کۆتاییدا بە دانانی بارمتەی قورسی ٤ میلیارد و ٥٠٠ ملیۆن تمەنی بە شێوەیەكی كاتی تا کۆتایی هاتنی دادگەیەکەی لە بەندیخانەی شاری نەغەدە ئازاد کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ١٩ی ڕەشەممەی ٢٧٢٤ (٩ی مارسی ٢٠٢٥)، نێعمەت ئەحمەدنژاد تەمەن ٣٧ ساڵە و باوکی سێ منداڵ و خەڵکی گوندی "لەک بن"ی شاری پیرانشار دوای ٤٨ ڕۆژ دەستبەسەربوون لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری نەغەدە ئازاد کرا.

جێگای ئاماژەیە کە، نێعمەت ئەحمەدنژاد دوای دەستبەسەرکرانی لە شاری پیرانشار، سەرەتا بۆ یەکێک لە دەستبەسەرگە ئەمنییەکان لە شاری ئورمیە و دواتر بۆ بەندیخانەی شاری نەغەدە گواسترایەوە.

ئەم هاووڵاتییە کوردە بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ١ی بەفرانباری ٢٧٢٤ (٢٠ی جەنیوەری ٢٠٢٥)، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە لە ماڵی خۆیدا دەستبەسەر کرا.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە