سنە؛ باران ساعدی جارێکی دیکە دەستبەسەرکرا

٢٠ ڕەشەمە ٢٧٢٤، ١٣:٣١

هەنگاو؛ دووشەممە ٢٠ی ڕەشەممەی ٢٧٢٤

باران ساعدی، چالاکی مەدەنی و چالاک لە بواری مافەکانی ژنان، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. ناوبراو لە ڕەوتی بزووتنەوەی ژن ژیان ئازادیش دەستبەسەرکرابوو.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی ڕەشەممەی ٢٧٢٤ )١٠ی مارسی ٢٠٢٥(، باران ساعدی، چالاکی مەدەنی تەمەن ٤٥ ساڵی خەڵکی سەقز لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کرا. دەستبەەرکرانی ناوبراو پەیوەندی بە بەشداریی ئەو چالاکە مەدەنییە لە چالاکییەکانی تایبەت بە ڕۆژی ٨ی مارس، ڕۆژی جیهانیی ژنانەوە هەبووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی ساعدی، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بەبێ پیشاندانی هیچ جۆرە بەڵگەیەکی دادوەری و بە دروستکردنی کەشێکی تۆقێنەر ئەو چالاکە مەدەنییەیان دەستبەسەر کردووە.

باران ساعدی پێشتر و لە ڕەوتی بزووتنەوەی ژن ژیان ئازادی، ڕۆژی سێشەممە ٢٩ی خەرمانانی ٢٧٢٢ )٢٠ی سێپتەمبەری ٢٠٢٢( دەستبەسەر و دوای مانگێک بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو.

ناوبراو لەماوەی ساڵانی ڕابردوودا چەندین جار لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە بانگ کراوە و لێپرسینەوەی لەگەڵ ئەنجام دراوە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە