بەندیخانەی سەقز؛ ئازادیی بێهرووز فەیزی بە دانانی بارمتە

٢٠ ڕەشەمە ٢٧٢٤، ١٥:٥٣

هەنگاو؛ دووشەممە ٢٠ی ڕەشەممەی ٢٧٢٤

بێهرووز فەیزی، هاووڵاتیی کورد و خەڵکی شاری سەقز دوای ٤٤ ڕۆژ دەستبەسەربوون لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سوپای سەقز و بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە، بە دانانی بارمتەی ٦٠٠ ملیۆن تمەنی و بەشێوەی کاتی تا کاتی کۆتاییهاتنی پرۆسەی دادگاییکردنەکەی لە بەندیخانە ئازاد کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ١٨ی ڕەشەممەی ٢٧٢٤ (٨ی مارسی ٢٠٢٥)، بێهرووز فەیزی، تەمەن ٤٢ ساڵ و خەڵکی سەقز بە دانانی بارمتەی ٦٠٠ ملیۆن تمەنی لە بەندیخانەی ناوەندیی سەقز ئازاد کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، بێهرووز فەیزی لە لایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بە "ئەندامێتی لە گرووپە دژبەرەکانی وڵات" و "پڕۆپاگەندەی دژ بە حکومەت" تۆمەتبار کراوە.

ئەو هاووڵاتییە ڕۆژی پێنجشەممە ٤ی ڕێبەندانی ٢٧٢٤ (٢٣ی جەنیوەریی ٢٠٢٥)، و یەک ڕۆژ پاش مانگرتن لە شارەکانی کوردستان بەنیشانەی ناڕەزایەتی سەبارەت بە سەپاندنی سزای سێدارە بەسەر پەخشان عەزیزی و وریشە مورادی لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپاوە دەستبەسەر کرابوو و بۆ دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سوپای سەقز و دواتر بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە گواسترابۆوە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە