جێبەجێكرانی سزای سێدارەی هووشەنگ محەممەدخانی و ئەحمەد سەعیدی لە بەندیخانەكانی یەزد و زەنجان

٢٠ ڕەشەمە ٢٧٢٤، ٢٠:٤٩

هەنگاو؛ دووشەممە ٢٠ی ڕەشەممەی ٢٧٢٤

سزای سێدارەی بەندکراوێک بە ناوی هووشەنگ محەممەدخانی، بەشێوەیەكی نهێنی و بە بێ لەبەرچاوگرتنی مافی چاوپێكەوتنی كۆتایی لە بەندیخانەی ناوەندیی یەزد و سزای سێدارەی ئەحمەد سەعیدی لە بەندیخانەی ناوەندیی زەنجان جێبەجێ كرا. ئەو دوو بەندکراوە پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەكانەوە سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێندرابوو.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەرلە بەیانی یەكشەممە ١٩ی ڕەشەممەی ٢٧٢٤ (٩ی مارسی ٢٠٢٥)، سزای سێدارەی ئەحمەد سەعیدی، تەمەن ٣٠ ساڵ و خەڵكی زەنجان لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەم شارە جێبەجێ كرا.

سەر لە بەیانی شەمە ١٨ ڕەشەممە، سزای سێدارەی هووشەنگ محەممەدخانی، تەمەن ٣١ ساڵ و خەڵكی یەزد لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەم شارە جێبەجێ كرا. هووشەنگ محەممەدخانی و ئەحمەد سەعیدی، هەر یەك دوو ساڵ پێش بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەكانەوە دەستبەسەر و دواتر سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێندرابوو.

شایانی باسە كە، سزای سێدارەی هووشەنگ محەممەدخانی لە كاتێكدا جێبەجێ كراوە كە لە مافی كۆتا چاوپێكەوتن لەگەڵ بنەماڵەكەی بێبەش بووە.

هەواڵی لە سێدارەدانی ئەم بەندكراوانە تا كاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، لەمیدیا حكوومەتییەكان بە تایبەت میدیاكانی سەر بە دەزگای دادوەری ڕانەگەیێندراوە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە