کوژرانی فەرشاد مەقامی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزی ئینتزامییەکان لە تاران

٢٠ ڕەشەمە ٢٧٢٤، ٢٠:٥٦
هەنگاو:دووشەمە ٢٠ی ڕەشەممەی ٢٧٢٤
فەرشاد مەقامی،هاونیشتمانی لوڕ و خەڵکی شارستانی لەنجان سەر بەپارێزگای ئیسفەهان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزی چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەشاری تاران کوژرا.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو،ڕۆژی هەینی ١٧ی ڕەشەممەی ٢٧٢٤ )٧ی مارسی ٢٠٢٥(،فەرشاد مەقامی تەمەن ٣٠ ساڵ و خەڵکی لەنجان لەئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزی ئینتزامییەکان لە تاران گیانی لە دەست دا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار،هێزە ئینتزامییەکان لە یەکێک لە شەقامەکانی تاران بە گومانی گواستنەوەی کەلوپەلی قاچاخ تەقەیان لەو هاووڵاتییە کردووە.
سەرچاوە: هەنگاو كوردی