ڕەشت؛ نینا گوڵستانی، نووسەر، جارێکی دیکە دەسبەسەر کرا

هەنگاو؛چوارشەممە ٢٢ی ڕەشەممەی ٢٧٢٤
نینا گوڵستانی نووسەری گیلەک و خەڵکی ڕەشت ناوەندی پارێزگای گیلان جارێکی دیکە لەلایەنهێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران کە سەرەتا وا خۆیان نیشان دا کە کارمەندی ئیدارەی کارەبان، دەسبەسەر کراوە. نینا گوڵستانی پێشتریش دەسبەسەر کرابوو و سزای بەندکرانی بەسەردا سەپێنرا بوو.
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٢ی ڕەشەممەی ٢٧٢٤ )١٢ی مارسی ٢٠٢٥(،نینا گوڵستانی،چیرۆک نووسی خەڵکی ڕەشت دەسبەسەر و بۆ بەندیخانەی لاکانی ئەو شارە گواسترایەوە..
جەواد سەجادی ڕاد، هاوژینی نینا گوڵستانی، لە ئینستاگرامی خۆیدا نووسی:"هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپا کە سەرتا خۆیان بە جێی کارمەندی کارەبا پێناسە کردبوو، هێرشیان کردە ناو ماڵی ئێمە و بە نیشان دانی فەرمانی دەستبەسەرکران بە بێ هیچ بانگهێشت کردن یا ئاگادارکردنەوەی فەرمی تۆمارکراو لە سامانەی سەنا(ثنا) هەوڵی دەستبەسەر کردنی هاوسەرم نینا گوڵستانی و پشکنینی ماڵەویان دا.
لە درێژەی قسەکانیدا گوتی،سەرەڕای دانانی بارمەتە، هاوسەری بە بەندیخانە گواسترایەوە،جەختیشی لەوە کرد کە لێکۆڵەری لقی چوار ئیدیعای کردووە کە بڕی بارمەتەکە پێویست نییە و پێویستە تۆمەتبار دووبارە لە تۆمەتەکان ئاگادار بکرێتەوە.
نینا گوڵستانی،پێشتر لەلایەن لقی سێیەمی دادگای شۆڕشی ڕەشت، بە سەرۆکایەتی دادوەر مەهدی ڕاسخی بە تۆمەتی "پیلانگێڕی و هاوکاری"بە ٣ ساڵ و ٦ مانگ و یەک ڕۆژ و بە تۆمەتی تۆمەتی" پڕۆپاگەندەی دژ بە حکومەت"
بە ٧ مانگ و ١٦ ڕۆژ بەندکران مەحکووم کرابوو.
ئەم نووسەرە ڕۆژی شەممە ٢٠ی خەزەڵوەری ٢٧٢٣، لە ڕێگای چوونەوە بۆ ماڵەوە لە ڕەشت دەسبەسەر و دوای پشکنینی مالەکەی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەست بەسەر مۆبایل و لەبتۆبەکەی گیرابوو.