بانە؛ بانگكران و دەستبەسەركرانی ڕەحمان ئەحمەدی بە مەبەستی جێبەجێكرانی سزای بەندكرانەكەی

٢٢ ڕەشەمە ٢٧٢٤، ١٩:٢٩

هەنگاو؛ چوارشەممە ٢٢ی ڕەشەممەی ٢٧٢٤

ڕەحمان ئەحمەدی، هاووڵاتیی كورد و خەڵكی شاری بانە، دوای بانگكران و سەردانی بۆ دادگای بانە، بە بیانووی بارمتە، بە مەبەستی جێبەجێكرانی سزای ٣ ساڵ بەندكرانەكەی دەستبەسەر و بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئەم شارە گواسترایەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ٢٢ی ڕشەممەی ٢٧٢٤ (١٢ی مارسی ٢٠٢٥)، ڕەحمان ئەحمەدی، تەمەن ٣٤ ساڵ و خەڵكی گوندی "سیوچ"ی سەر بانە، دوای بانگكرانی بۆ دادگا بە بیانووی بارمتە دەستبەسەر و بە مەبەستی جێبەجێكرانی سزای ٣ ساڵ بەندكرانەكەی بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئەم شارە گواسترایەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەكی ئاگادار، لە دادگا بە ڕەحمان ئەحمەدی ڕاگەیێندراوە كە لە لایەن دادگای شۆڕشی بانە بە تۆمەتی "هاوكاری لەگەڵ حیزبی ژیانەوەی ئازادی كوردستان (پژاک)" سزای ٣ ساڵ بەندكرانی بەسەردا سەپێندراوە.

ڕەحمان ئەحمەدی و عادڵ ئەحمەدی، ئامۆزا و دانیشتووی گوندی سێویچ، ڕۆژی پێنجشەممە ٢ی خەرمانانی ٢٧٢٣ (٢٤ی ئاگۆستی ٢٠٢٣)، لە ئەنجامی هێرشی هێزە حكوومەتییەكان، كە بە دە ئۆتۆمبێل لەوانە ئۆتۆمبێلی یەگانی تایبەت و بە بێ نیشاندانی هیچ بەرگەیەكی دادوەری دەسبەسەر كران.

شایانی باسە كە، هاوكات لەگەڵ دەستبەسەركرانی ڕەحمان ئەحمەدی و عادڵ ئەحمەدی، هاووڵاتییەكی دیكە بە ناوی بێهزاد عوبەیدی دەستبەسەر كرابوو. بێهزاد عوبەیدی دوای ٢٤ كاتژمێر ئازاد كرا و ڕەحمان و عادڵ ئەحمەدی دوای مانگێک بە دانانی بارمتە ئازاد كران.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە