بەندیخانەی قزڵحیساری کەرەج؛گیان لەدەستدانی سەعید زادڕەعیەت بەهۆی بێبەش بوون لە مافی چارەسەری پزیشکی.

٢٣ ڕەشەمە ٢٧٢٤، ٠١:١٥

هەنگاو؛ پێنجشەممە، ٢٣ی ڕەشەممەی ٢٧٢۴

بەندکراوێکی تووشبوو بە نەخۆشی شێرپەنجە بە ناوی سەعید زادڕەعیەت خەڵکی تاران کە بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکانەوە لە بەندیخانەی قزڵحیسار لە شاری کەرەج بەند کرابوو، بە هۆی دواکەوتنی پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە پزیشکییەکان و درەنگ گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە بە بیانووی نەبوونی پارە،گیانی لەدەستدا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ٢٢ی سەرماوەزی ٢٧٢٤ (١٢ی مارسی ٢٠٢٥)، سەعید زادڕەعیەت، بەندکراوی تەمەن ٥٠ ساڵ کە لە بەندیخانەی قزڵحیسار لە شاری کەرەج بەندکراوە و تووشی شێرپەنجەی قوڕگ بووە، بەهۆی دواکەوتنی دەستڕاگەیشتن بە پێڕاگەیشتنە پزیشکییەکانی دەرەوەی زیندان گیانی لەدەست داوە.

ناوبراو مانگی ڕابردوو گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەیەکی دەرەوەی بەندیخانە و لە ماوەی بەند بوونی لەلایەن بەرپرسانی بەندیخانەوە ڕووبەڕووی دواکەوتنی درێژخایەن بووەتەوە لە چارەسەرکردنی نەخۆشینی. لە چەند مانگی ڕابردوودا لە یەکەی ٤ی بەندی ٢٢ی بەندیخانەی قزڵحیسار لە شاری کەرەج بۆ یەکەی ١ی ئەم زیندانە گواسترابووەوە.

شایانی باسە سەعید زادڕەعیەت بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکانەوە دەستبەسەر و سزای یازدە ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا و حەوتەمین ساڵی سزاکەی تێپەڕ کردبوو.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە