بەندیخانەی سەڵماس؛ گیان لەدەست دانی وەحید عومەری بە هۆی چارەسەر نەکردنی پزیشکی

٣٠ سەرماوەز ٢٧٢٥، ١٥:٣٤

هەنگاو؛ یەکشەممە ٣٠ی سەرماوەزی ٢٧٢٥

وەحید عومەری، بەندکراوی تاوانە داراییەکان لە بەندیخانەی سەڵماس، بە هۆی چارەسەر نەکردنی پزیشکی گیانی خۆی لە دەست دا. ناوبراو دووەمین بەندکراوی کورد لە حەوتووی ڕابردووە کە بە هەمان هۆکار گیانیان لە دەست داوە.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراویی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنج شەممە ٢٧ی سەرماوەزی ٢٧٢٥ (١٨ی دیسەمبەری ٢٠٢٥)، وەحید عومەری خەڵکی گوندی «خوڕخوڕئاوا»ی سەڵماس لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەم شارە تووشی جەڵتەی دڵ بوو و بە هۆی درەنگ کردن لە چارەسەری و گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە گیانی لە دەست دا.

بنەماڵەی ئەم بەندکراوە لە وەرگرتنی تەرمی ناوبراو خۆیان دەبوێرن و لە هەوڵی تۆمارکردنی سکاڵا لە بەرپرسینی بەندیخانەن بە هۆی چارەسەر نەکردنی پزیشکی.

هەرورها ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی سەرماوەزی ٢٧٢٥ (١٤ی دیسەمبەری ٢٠٢٥)، عەبدوولهادی شێخەپوور، بەندکراوی خەڵکی سەردەشت و باوکی دوو منداڵ، لە کاتێکدا ماوەی ٣ ساڵ بەندکرانەکەی تەواو کردبوو و لە دوو ڕۆژ پێشەوە لە جێگاکەی خۆی لە بەندیخانەی ناوەندیی مەهاباد توانای جووڵەی نەبوو، بە هۆی چارەسەر نەکردنی پزیشکی گیانی خۆی لە دەست دا.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە