بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە؛ گواستنەوەی دوو بەندکراوی ژن بۆ ژووری تاکەکەسی بە مەبەستیجێبەجێکرانی سزای سێدارە

٢٥ ڕەشەمە ٢٧٢٤، ١٩:٥٢

هەنگاو؛ شەممە، ٢٥ی ڕەشەممەی ٢٧٢٤ی کوردی

دوو بەندکراوی ژن کە لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە ڕاگیراون بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای سێدارە بۆ ژووری تاکەکەسی گواسترانەوە و ژیانیان لە مەترسیدایە. ناسنامەی ئەو دوو بەندکراوه موژگان ئازەرپیشە و کەوسەر باقرنژاد بۆ هەنگاو پشتڕاست کراوەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ٢٥ی ڕەشەممەی ٢٧٢٤ )١٥ی مارسی ٢٠٢٥(، موژگان ئازەرپیشە، بەندکراوی خەڵکی ئورمیە و کەوسەر باقرنژاد، بەندکراوی خەڵکی نەغەدە، بەمەبەستی جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان بۆ ژووری تاکەکەسی لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیه گواستراونەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، بڕیارە بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ٢٦ی ڕەشەممە، سزای لەسێدارەدانی موژگان ئازەرپیشە و کەوسەر باقرنژاد جێبەجێ بکرێت.

موژگان ئازەرپیشە و کەوسەر باقرنژاد سێ ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی "کوشتنی بە ئەنقەست" و لە دوو دۆسیەی جیاجیادا هەردووکیان دەستبەسەر و سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێندرا.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە