ڕێوڕەسمی نەورۆز؛ هونەرمەند فواد کشاوەرز خەڵکی شاری سەقز دەستبەسەر کرا

٢٥ ڕەشەمە ٢٧٢٤، ٢٣:٠٦

هەنگاو؛ شەممە ٢٥ی ڕەشەممەی ٢٧٢٤

فواد کشاوەرز هونەرمەندی لاوی کورد و خەڵکی شاری سەقز دوای بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی نەورۆز لە شارۆچکەی ساحێو کە بە ئامادەبوونی زیاتر لە ٣٠ هەزار کەس بەڕێوەچوو، لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ٢٥ی ڕەشەممەی ٢٧٢٤ (١٥ی مارسی ٢٠٢٥)، فواد کشاوەرز، هونەرمەندی لاو و خەڵکی شاری سەقز بە فەرمانی عەلیڕەزا ڕەزاپوور، داواکاری گشتیی ئەم شارە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

ئەم هونەرمەندە ڕۆژێک دوای بەشداریکردنی لە ڕێوڕەسمی نەورۆزی شارۆچکەی ساحێو کە بە ئامادەبوونی زیاتر لە ٣٠ هەزار کەس بەڕێوەچوو دەستبەسەرکراوە. ئەم هونەرمەندە لەم ڕێوڕەسمە چەند سروودی حەماسیی خوێندبوە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە