ڕێوڕەسمی نەورۆز؛ دستبەسەرکرانی کاروان دافعی لە لایەن هێزە ئەمنییەکان لە شاری مەریوان

٣ خاکەلێوە ٢٧٢٥، ٢٠:٣٧

هەنگاو؛ یەکشەممە ٣ی خاکەلێوەی ٢٧٢٥

کاروان دافعی، هاووڵاتیی گەنجی خەڵکی شاری مەریوان لە پەیوەندی لەگەڵ ڕێوڕەسمەکانی نەورۆزی کوردستان لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە لەو شارەدا دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ۳ی خاکەلێوەی ٢٧٢٥ (٢۳ی مارسی ٢٠٢٥)، کاروان دافعی، تەمەن ۲۵ ساڵە و خەڵکی شاری مەریوان لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە یەکێک لە شەقامەکانی ئەو شارەدا دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، دەستبەسەرکرانی ئەو هاووڵاتییە لە پەیوەندی لەگەڵ ڕێوڕەسمەکانی نەورۆزی کوردستاندا بووە و بەدواداچوونەکانی بنەماڵەکەی بەمەبەستی ئاگاداربوونەوە لە چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی کاروان دافعی تا ئێستا بێ ئاکام ماوەتەوە.

هەتا کاتی داڕشتنی ئەم ڕاپۆرتە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکارەکانی دەستبەسەرکران، ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە و چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی لەبەر دەستدا نییە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە